May 16, 2018 11:38 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەمەڕ پێکھاتنی دەوڵەتی نوێ

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک خوازیاری یەکگرتنی پارتەکانی ھەرێمی کوردستان بوو لەپێناو ھەڵس و کەوت لەگەڵ دەوڵەتی نوێی عێراق و ئەوبەرایەتی دانان بۆ ھاوبەشی ڕێککەوتن و ھاوسەنگی لەمەڕ پێکھێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دوای کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتەکە، وێڕای بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەیەک لە ماڵپەڕی فەرمیی ئەم پارتە، ھەڵبژاردنی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق و گرفتەکانی بەڕێوەچوونی تاوتوێ کرد.

ئەم زانیارییانە پێ لە سەر ئەوە دادەگرن کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بەرامبەر بە ھەگەری ڕوودانی گزی و ساختەکاری لە ژماردنی دەنگەکان لە پارێزگای سلێمانی ناڕەزایەو خوازیاری ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانە لە سلێمانی و بۆ ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە تەواوی ھەرێمیش ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە.
ھەروەھا وێڕای جەخت کردن لە سەر گرینگایەتی و پێویستیی یەکگرتن و سازانی پارتەکانی ھەرێمی کوردستان وەکوو داخوازییەکی جەماوەری ھەرێم، داوای لێکردوون کە بەرژەوەندیی نیشتیمانی بەسەر بەرژەوەندیی حیزبی دا فەرز کەن و بەشێوەی یەکانگیرو یەک دەنگ لەگەڵ دەوڵەتی تازەی عێراق داد ھەڵس و کەوت بکەن و لە دانوستانی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی وڵاتیش سێ بنەمای ھاوبەشی و ڕێککەوتن و ھاوسەنگی بکەن بە ئەولەوییەت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە تەواوی لایەنەکانی بەشدلاری ھەڵبژاردن داوای کردووە کە سکاڵاو ناڕەزامەندییەکانیان لە ڕێگای لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی عێراقەوە پێ و شوێن بگرن.