حیزبی شیوعیی کوردستانی عێراق : حه‌زناکه‌ین سەبارەت بە ساخته‌کاریه‌کان سکاڵاکانمان به‌رینه لای لایه‌نه عیراقیه‌کان
د.کاوه مه‌حمودی سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان ده‌ڵێت : "له‌کۆبونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرا که شاندێکی شه‌ش لایه‌نه‌که له‌سه‌ر بابه‌تی ساخته‌کاریه‌کانی هه‌ڵبژاردن بچنه به‌غدا هه‌ندێک له‌لایه‌نه‌کان ئه‌وه‌یان پێ باشبوو به‌ڵام ئێمه وه‌ک حیزبی شیوعی پێمان باش نه‌بوو له‌م بارودۆخه‌دا وا ده‌ربکه‌وێت که سکاڵامان بردوه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه ڕامیاریە عیراقیه‌کان له‌کاتێکدا هه‌ندێک له‌وانه بۆخۆیان سکاڵایان له‌سه‌ره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ساخته‌کاری .
له دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان شه‌ش لایه‌نی هه‌رێمی کوردستان که‌بریتین له (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌کگرتووی ئیسلامی، حزبی شیوعی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) ره‌خنه‌یان له رێژه‌ی ده‌نگه‌کانین هه‌ی و رایانگه‌یاند، ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کان کراوه، ئه‌نجامه‌کانیش به‌وجۆره ره‌تده‌که‌نه‌وه.
کاوه مه‌حمود، سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان له‌میانه‌وی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا وتی: "هه‌موو کۆبونه‌وه‌کانی شه‌ش لایه‌نه‌که جه‌خت له‌وه‌ده‌که‌ینه‌وه که‌به‌ده‌ست ده‌نگه‌کان ئه‌ژماربکرێنه‌وه وه کار له‌سه‌ر سکاڵاکان بکات وه کار بۆ راستکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا کۆمسیۆن هه‌نگاوی کرداری باشی نه‌ناوه له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه لایه‌نه سیاسیه‌کان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کان به‌وشێوه‌یه بێت ره‌تی ده‌که‌نه‌وه، ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه دوو رێگایان گرتوه‌ته‌به‌ر رێگای سیاسی که‌بریتیه له ئاڵوگۆڕی بیروبۆچونی سیاسی و رێگایه‌کی تر به‌پێی یاساکانی کۆمسیۆن که دیاریکردووه سکاڵای یاسایمان تۆمارکردووه، ئه‌گه‌ر کۆمسیۆن ئه‌م سکاڵایانه یه‌کلایی نه‌کاته‌وه ئه‌وا ئه‌م لایه‌نانه مافیان هه‌یه سکاڵا له‌سه‌ر کۆمسیۆن تۆماربکه‌ن له دادگا چونکه کۆمسیۆن به‌رپرسه له نه‌زاهه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ری هه‌یه بڕیاربدرێت لایه‌نه ناڕازییه‌کان نه‌چنه ناو په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر کۆمسیۆن ئه‌نجامه‌کانی وه‌ک خۆی هێشته‌وه؟ کاوه مه‌حمود وتی: "باسکردنی نه‌چونه په‌رله‌مان له‌کۆبونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌که باسکرا، به‌ڵام بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دا.