نێچیرڤان بارزانی: کورد لە پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتووی عێراق بەشدارییەکی بەبڕشتانەی دەبێت
سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستانی عێراق باسی بڕیاری کوردەکانی عێراقی کرد بۆ بەشدارییەکی بەبڕشتانە لە دەوڵەتی داھاتووی عێراق و ھەروەھا ناردنی شاندێک لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا بە مەبەستی لێکدانەوەی پرسی جۆربەجۆر.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستانی عێراق، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ له کۆنگرهیەکی رۆژنامهوانیدا، ههڵوێستی خۆی له بارهی ههڵبژاردنی 12ی مەی راگهیاندو پێی داگرت: لایەنە سەرکەوتووەکانی ھەرێم لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی عێراق لە ڕێگای وتووێژەوە لەگەڵ تاقمەکانی دیکەی خوازیاری پێکھاتنی دەوڵەتێکی ھێزمەندی دەستەبەرکاری مافی ھەمووان، لایەنێکی بەزێزی پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتوو دەبن.
نێچیرڤان بارزانی سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە دەبێ لە ھەوڵی لێژنەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە ستایش بکرێت، پێی داگرت: دەبێ سیاسەتڤانان لە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە بۆ وەدی ھێنانی خواستەکانی جەماوەر وانە وەربگرن.
بە وتەی نێچیرڤان بارزانی سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستانی عێراق شاندێک لە ھەرێمی کوردستانەوە بەم زووانە بۆ وتووێژ لە بارەی پرسی جۆربەجۆرو بەتایبەتی پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتوو و گرفتەکانی ئێستای نێوان دەوڵەتی ناوەندی و دەوڵەتی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات.