May 19, 2018 13:14 Asia/Tehran
  • ‌ژمارەی کورسی لایەنە کوردییەکان لە پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەمشەو ژمارەی کورسی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکراکرد.

ترجمه مطلب

‌ژمارەی کورسی لایەنە کوردییەکان لە پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەمشەو ژمارەی کورسی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکراکرد.

 

 

بەپێی ئەنجامە گشتییەکان پارتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەبەدەستهێنانی 25 کورسی لە پلەی یەکەمدایە، پاشان یەکێتی 18 کورسی، گۆڕان 5 کورسی، نەوەی نوێ 4 کورسی، هاوپەیمانی 2 کورسی، یەکگرتوو 2 کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی 2 کورسی.

پارێزگای هەولێر ١٦ کورسی (پارتی ٨ کورسی، یەکێتی ٢ کورسی، نەوەی نوێ ٢ کورسی، هاوپەیمانی ١ کورسی، گۆڕان ١ کورسی، کۆمەڵ ١ کورسی).

پارێزگای سلێمانی ١٨ کورسی (یەکێتی ٨ کورسی، گۆڕان ٤ کورسی، نەوەی نوێ ٢ کورسی، کۆمەڵ ١ کورسی، پارتی ١ کورسی، هاوپەیمانی ١ کورسی، یەکگرتوو ١ کورسی).

پارێزگای دهۆک ١٢ کورسی (پارتی ١٠ کورسی، یەکگرتوو ١ کورسی).

پارێزگای کەرکوک ١٣ کورسی (یەکێتی ٦ کورسی، هاوپەیمانی عەرەبی ٣ کورسی، بەرەی تورکمانی ٣ کورسی).

پارێزگای نەینەوا ٣٤ کورسی (نەسر ٧ کورسی، پارتی ٦ کورسی، وەتەنیە ٤ کورسی، نەینەوا ٣ کورسی، فەتح ٣ کورسی، قەرار ٣ کورسی، جەماوەر ٢ کورسی، نەهج ١ کورسی، یەکێتی ١ کورسی، تەمەدون ١ کورسی، شەبەک ١ کورسی، بابلیۆن ١ کورسی).

پارێزگای دیالە ١٤ کورسی (فەتح ٣ کورسی، قەرار ٣ کورسی، وەتەنیە ٣ کورسی، سائیرون ٢ کورسی، نەسر ١ کورسی، حیکمە ١ کورسی، یەکێتی ١ کورسی).