ئاماده‌کاریی بۆ ھه‌ڵبژاردن له ھه‌رێمی کوردستان ده‌ستپێده‌کات
کۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان ده‌ستپێده‌کات.
سلێمان مسته‌فا جێگری سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێم به کوردسات نیوزی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 30 ی ئه‌یلولی 2018دیاری‌کرا بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ده‌ستیکردوه به رێکاره یاسایی و کارگێڕییه‌کان، له سه‌ره‌تاشدا په‌یڕه‌وه‌کانی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندکراوه، فه‌رمانگه‌ی کارگێڕیش راسپێردراوه به ئاماده‌کردنی خشته‌ی کاره‌کان، ھه‌روه‌ھا تۆماری ده‌نگده‌ران و ھه‌موو داتا‌کان کاریان له‌سه‌ر کراوه و له قۆناغی کۆتایدایه.
وتیشی، ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران به‌رده‌وامه له کۆبونه‌وه‌کانی بۆ په‌سه‌ندکردنی ورده‌کاری خشته‌ی کرداره‌کان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی ھه‌نگاوه‌کان.له لایه‌کی تریشه‌وه، به‌پێی نوسراوێکی وه‌زاره‌تی دارایی ھه‌رێم بڕی "10" ملیار دینار خراوه‌ته سه‌ر حسابی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسی ھه‌رێم به مه‌به‌ستی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی ھه‌رێم.
بڕیاربوو 1ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام وادەکەی دواخرا.
بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992 هەموارکراو تەمەنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە 6ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو کۆتایی هات، بەڵام وادەی کۆتایی هاتنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەشت مانگ درێژکرایەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 30 مانگی ئەیلولی(سپتامبر) 2018 ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکرد.