چوار لایەنەکە (گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ) دەیانەوێ بە یەک فراکسیۆن بەشداری پەرلەمان بکەن
"محەممەد رەئوف"ی ئەندامی دامەزرێنەری هاوپەیمانی دیموکراسیی و دادپەروەری رایگه‌یاند: ئێستا گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکەن کە ئەگەر چوار لایەنەکە (گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ) بچنە بەغداش بە یەک فراکسیۆن بەشداری پەرلەمان بکەن. دەشڵێت، تاوتوێی ئەوە دەکەن بۆ پەرلەمانی کوردستانیش بەرەیەکی هاوبەش دروستبکەن.
رۆژی سێشەممە 22ی ئایاری 2018، برێت مەکگۆرک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا له هاوپه‌یمانیی بە ناو دژی داعش گەیشتە سلێمانی و بۆ تاوتوێکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و دواتر له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نی ناڕازی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆبووه‌وه.
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ مەکگۆرک، چوار لایەنەکە (گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو و هاوپه‌یمانی) کۆبوونەوەیەکی دیکەیان پێکەوە کردوە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی خۆیان بدەن لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ مەکگۆرک و داواکارییەکانی ئەمریکا.
به‌پێی زانیارییه‌کانی وێستگه نیوز، له‌دوای کۆبونه‌وه‌کانی مه‌کگۆرک له‌له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه سیاسییه‌که ساردبوونه‌وه‌یه‌ک له بۆچونی "بایکۆت" به‌دی ده‌کرێت، چونکه ڕازی بوون به‌و به‌ڵێنانه‌ی که مه‌کگۆرک له‌سه‌ر به‌دواداچوونی ده‌نگه‌کانیان پێیانی دابوو.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12ی ئایاری 2018، زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌ت سکاڵای ئه‌نجامدانی ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ده‌نگه‌کانیان دزراوه و داوای دوباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌که‌ن، کۆمیسۆنیش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌که به‌کۆتایی ده‌زانێت و وه‌ک حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق راگه‌یاند که ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژاردن دوباره بکرێته‌وه.
محەممەد رەئوف، ئەندامی دامەزرێنەری هاوپەیمانی دیموکراسیی و دادپەروەری رایگه‌یاند، ئێستا گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکەن کە ئەگەر چوار لایەنەکە (گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ) بچنە بەغداش بە یەک فراکسیۆن بەشداری پەرلەمان بکەن. دەشڵێت، تاوتوێی ئەوە دەکەن بۆ پەرلەمانی کوردستانیش بەرەیەکی هاوبەش دروستبکەن.
لەکاتی بەشداری لە گەشتی هەواڵەکانی که‌ناڵی ئاسمانی رووداو، محەممەد رەئوف باسی لە دوایین هەڵوێستی چوار لایەنە ناڕازییەکە لە ئەنجامی هەڵبژاردن کرد و رایگەیاند، گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵی ئیسلامی بەردەوام کۆبوونەوەیان هەیە و دەیانەوێ هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، محەممەد رەئوف رایگەیاند، لە گفتوگۆکانی هەر چوار لایەنی گۆڕان، هاوپەیمانی، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی تاوتوێی ئەوەش دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان "بەرەیەکی هاوبەش" دروستبکەن بۆ ئەوەی رێگری لە "ساختەکاری و دزینی دەنگی خەڵک" بکەن.
هاوپەیمانی دیموکراسیی و دادپەروەری بە سەرۆکایەتیی د. بەرهەم ساڵح بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کرد و لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان نزیکەی 125 هەزار دەنگی بەدەستهێنا، کە بە سیستەمی سانتلیگۆی هەموارکراو دوو کورسی پەرلەمانی عێراقی بەرکەوت. محەممەد رەئوف دەڵێت "لە ساختەکارییەی بەرامبەر چوار لایەنەکە کراوە زیاتر هاوپەیمانی کراوەتە ئامانج".
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی عیراق 10 ملیۆن و 840 هه‌زار و 989 ده‌نگده‌ر به‌شدارییان کرد، له‌و ژماره‌یه 9 ملیۆن و 952 هه‌زار و 264 له ده‌نگدانی گشتی و 709 هه‌زار و 396 له ده‌نگدانی تایبه‌ت و 179 هه‌زار و 393 ده‌نگده‌ری ره‌وه‌ندی عیراقی له وڵاتانی جیهان.
دروستکردنی زۆرینه‌ی سیاسی و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ، پێویستی به کوتله‌یه‌که که 165 کورسیی له‌کۆی 329 کورسییه‌که‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنابێت، به‌ڵام وه‌ک کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له بەرەبەیانی رۆژی شەممە 19ی ئایاری 2018 دا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عیراقی راگەیاند، هیچکام له کوتله به‌شداربووه‌کان ئه‌و ژماره کورسییه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
بەپێی ئەنجامەکە ریزبەندی و ژمارەی کورسییەکانی لیستە گەورەکان لە عیراق بەمشێوەیە: هاوپەیمانێتیی سائیرون بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر 54 کورسی، هاوپەیمانێتیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری 47 کورسی، هاوپەیمانێتیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی 42 کورسی.
هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی 26 کورسی، هاوپەیمانێتیی وەتەنییە بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی 21 کورسی، رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم 19 کورسی، هاوپەیمانێتی قەرار بە سەرۆکایەتیی ئوسامە نوجێفی 15 کورسی.
له هه‌رێمی کوردستانیش پارتی دیموکراتی کوردستان 25 کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 18 کورسی، بزوتنەوەی گۆڕان 5 کورسی، نەوەی نوێ 4 کورسی، هه‌ریه‌ک له هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەی، یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان 2 کورسی.