ڕۆژی جیهانیی منداڵانی ونبوو لە هەڵەبجە به‌ڕێوه چوو
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانی ونبوو، له شاری هه‌ڵه‌بجه مه‌راسیمێک بۆ که‌سوکاری ئه‌و منداڵانه سازکرا و ئه‌و که‌سانه‌ش خه‌ڵات کران که هاوکاربوون له دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند منداڵێکی ونبووی شاره‌که.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، مه‌راسیمه‌که پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی ئایاری 2018، له هۆڵی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، له‌ژێر چاودێری پارێزگار و کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به هاوکاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاکی لاوان، به‌ڕێوه‌چوو.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له مه‌راسیمه‌که‌دا رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌کانی وڵاتی ئێران ژماره‌یه‌کی زۆر له منداڵی ونبووی هه‌ڵه‌بجه له‌و وڵاته‌دان، به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌کی له دۆزینه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه، که ناسنامه‌ی ئێرانی‌یان بۆ ده‌رکراوه.
وتیشی: یه‌کێک له گرفته‌کانی تر ئه‌وه که ته‌واوی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی منداڵه ونبووه‌کانی هه‌ڵه‌بجه له فه‌رمانگه‌ی بێهزیستیی ئێرانه و ده‌بێت ته‌نها له‌ڕێگه‌ی یاساوه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به‌ده‌ست بخرێت و پاش ئه‌وه‌ی یاداشتێکمان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق کرد بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه.
هه‌ر له مه‌رسیمه‌که‌دا عه‌لی عوسمان، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وه‌کاله‌ت له وته‌یه‌کیدا رایگه‌یاند: له لیژنه‌ی منداڵه ونبووه‌کانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربونمان و تا ئه‌و کاته‌ی که له 2014 به‌ردی بناغه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانرا به‌رده‌وام له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه ونبووانه‌دا بووین، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفتانه‌یان که پاش دۆزینه‌وه و ئاشناکردنه‌وه‌یان به که‌سوکاریان که هه‌ندێکیان که‌سوکاریان نه‌ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێ بوون و هه‌لی کاریان بۆ بڕه‌خسێنین.
دواتر مریه‌م مه‌حمود، له‌سه‌ر ناوی منداڵانی دۆزراوه‌ی هه‌ڵه‌بجه چه‌ند داواکارییه‌کی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: داواکارین حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سود له که‌یسی منداڵانی ونبوو وه‌رگرێت بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌که، هه‌روه‌ها کاری جدی بکات بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه ونبووه‌کان و شادکردنه‌وه‌یان به که‌سوکاریان به ڕێگه‌یه‌کی یاسایی.
له کۆتایی مه‌راسیمه‌که‌شدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان درایه ئه‌و که‌سانه‌ی هاوکار بون له دۆزینه‌وه‌ی منداڵه ونبووه‌کان و له پێشانگایه‌کی وێنه‌ییشدا وێنه و ناسنامه‌ی چه‌ندین منداڵی ونبووی هه‌ڵه‌بجه خرایه‌ڕوو.
چیرۆکی رۆژی جیهانیی منداڵانی ونبوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1970 له‌وکاته‌دا منداڵێک له ڕێگای چوون بۆ خوێندنگه‌که‌ی له ئه‌مریکا ونبوو، دواتر له 25ی ئایاری 1983 دۆزرایه‌وه و ئه‌و رۆژه دیاری کرا به ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوو.
به‌پێی دوایین ئاماری کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش، زیاتر له 180 منداڵی ونبوو له 74 خێزان هه‌یه و سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له خوار 10 ساڵییه‌وه‌یه.