داعش هێرشێکی گەورەی کردە سەر باشوری کەرکوک
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەم لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک هەشت تیرۆریست دوای ئەوەی گەمارۆ دران خۆیان بە چەکدارانی حەشدی شەعبی دا تەقاندەوە.
سەرچاوەیەکی پۆلیسی کەرکووک ئاشکرای کرد چه‌کدارانی داعش هێرشێکی گه‌وره‌یان کردووه‌ته سه‌ر چه‌کدارانی حه‌شدی شەعبی له ناحیه‌ی عه‌باسی باشووری که‌رکووک.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووه‌تە سەر لیوای 26ى حەشدی شەعبی و دوای شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، سەرجەم ئەو چەکدارانە کە خۆکوژ بوونە خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاندووە کە چەکدارەکان ژمارەیان هەشت خۆکوژ بووە و دوای گەمارۆدانیان ناچار کراون خۆیان بتەقێننەوە، لە بارەی زیانی شەڕەکەشەوە، سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەی ئاشکرا کرد شەش چەکداری حەشدی شەعبی بریندار بوون.
روونیشی کرده‌وه کە هێرشه‌که له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو به گه‌وره‌ترین هێرشی رێکخراوه‌که داده‌نرێ، تیایدا چه‌کداران به پشتێنی بۆمبڕێژه‌وه هاتوون و تا ئه‌و کاته‌ی توانیویانه شه‌ڕیان کردووه، دواتر خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.