May 26, 2018 11:35 Asia/Tehran
  • پێداگری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراق لەسەر نەیارەتی بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ئێراق

سەرکردیەکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان باسی نەیارەتی ئەم پارتەی کرد بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییە و ئەگەری بایکۆتی پەرلەمان.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس،  شوان ڕابەر لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سومەریە نیووز، وێڕای ئاماژەدان بە مەی کە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان  نەیاری ئەنجامی  هەڵبژاردنی  پەرلەمانی ئەم دواییەیە، وتیشی :  ئەم  حزبە لە تەنیشت پارتەکانی دیکەی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی دەنگەکانی خۆی هەوڵ دەدات  . 

ڕابەر هەروەها پێداگری کرد  ، یەکێتی و یەکپارچەیی  لە هەڵوێستی پارتەکوردستانییەکان لەبەر  پاوانی  دەسەڵات لە لایەن دوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستان  هیچکات نایەتە  دی  . 

ناوبراو وتیشی : کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان  هێشتا  سەبارەت بە بایکۆتی پەرلەمان و چوونەدەر لە پرووسەی سیاسی ئێراق، بریاری نەداوە .