دەستپێکرانەوەی گەشتەکانی تاران - سلێمانی
بەڕێوەبەری فڕگەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای وەستانێکی شەش مانگە، گەشتەکانی تاران - سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ماهانەوە لە کاتژمێر یازدەی ئەمڕو یەکشەممە دەستپێدەکرێتەوە.
بەپێی ڕاپورتی ئەلعالەم، تاهیر عەبدوڵڵا ، بەڕێوەبەری فڕگەی سێمانی لە کوردستانی ئێراق وتی : لە ماوەی یەک حەوتە دا دووفڕینی تاران - سلێمانی ئەنجام دەبێ و ئەگەرداواکاری زۆر بێت، ژوماری گەشتەکان زۆرتر دەبێت.
عەبدوڵڵا وتیشی : ئێستاکە تەنیا فڕینی موسافیرەتی دەستپێکراوە و گەشتی فڕۆکە بارییەکانمان نییە .
لە بیست و حەوتەمی ئاڤریل و دوای تێپەڕینی حەوت مانگ فڕینەکانی نێوان تاران و هەولێریش دەست پێکرایەوە.
دوابەدوای بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵی ئەم وڵاتەوە بەتاڵ کرایەوە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە فەرمانی بە داخرای هەموو فڕگەکان و بازگەکانی سنووریی کوردستانی کرد و وتی بەرپرسایەتییەکەی بسپێردرێتە دەوڵەتی ناوەندی بەغدا.
تورکیا و ئێران لەم پێوەندییەدا سنووری زەوینی و ئاسمانی خۆیان بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق داخست.