حوزه‌یران 17, 2018 09:08 Asia/Tehran
  • گیرانی زیاتر لە 2700 داعشی لە کوردستانی عێراق لە سێ مانگدا

کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق باسی گیرانی 2750 تیرۆریستی داعشی دەکەن لە کۆتایی ساڵی 2017 وە تا مارسی 2018 .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی هەواڵدەری ئیسنا بە گێڕانەە لە رۆژنامەی میسریی ئەلیەوموسابیع ، دیندار زێباری بەرپرسی بەدواداچوونی راپۆرە نێودەوڵەتیەکان لە هەولێر گوتی : زۆربەی گێراوان عێراقی و ئەوانیتر لە وڵاتانی عەرەبی و بیانین.

زێباری وتیشی : هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەدان کەس لەم گیراوانەیان لەسەر داوای حکومەتی فێدڕاڵ رادەستی بەغدا کردووە و هەولێر ئامادەیە ژمارێکی زیاتریش رادەستی حکومەتی ناوەندی بکات  .

بە پێی هەواڵێکی دیکە بڕیاری گیرانی تا هەتایی 350 تیرۆریستی ژنی خەڵکی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق دەرچووە .

سەرچاوەیەکی ئاسایشی لەمبارەوە بە هەواڵدەریی سومەریە نیوزی گوت : ئەم کەسانە دوای دەرچوونی بڕیاری بەندکرانی تا هەتایی بۆ بەندیخانەی ئیسلاح لە کازمییەی بەغدا گوازرانەوە .

دەزگای دادی عێراقی  تا ئێستا سەدان کەس لە ئەندامانی داعشیان دادگایی کردووە کە زۆریان خەڵکی وڵاتانی عەرەبی یان رۆژاوایین . بەرلەوەش بڕیاری ئیعدام یان گیرانی تا هەتایی بۆ دەیان ژنی داعشی خەڵکی وڵاتانی تورکیا ، روسیا ، فەڕەنسە و ئاڵمان و هەندێ وڵاتی ئاسیای ناڤین لە عێراق دەرچووبوو .

سەرپەیڤ