حوزه‌یران 21, 2018 00:44 Asia/Tehran
  •  وڵام نەدانەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە داخوازیی هەولێر لەبارەی ناوچە کێشە لەسەرەکان

نوینەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق داخوازیی پارتە دەستەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی کردەوە گەلێک بۆ جێبەجێبوونی دەستووری عێراق لە بارەی دیاریکردنی چارەنووسی ناوچە کێشە لە سەرەکانی عێراقی قەبووڵ نەکرد.

 بەگویرەی ڕاپۆرتی کورد پریس، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرواری ١٤ ژوئەن ماوەی فەرمانبەریەتی یان کۆبیچ نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراقی بۆ ساڵێکی تر درێژ کردەوە.بەر لەوە پارتە دەستەڵاتدارەکان لەهەرێم  داوایان لێکردبوو هەنگاو هەڵگرتن لە بارەی جێبەجێبوونی برگەی ١٤٠ـی دەستووری عێراق کە هاوپێوەندە بە دیاریکردنی چارەنووسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دا لە لیستەی برگەکانی فەرمانبەریەتی و بەرنامەی کاری خۆی دانێت؛ بەڵام لە لیستەی ئەرکە نوێیەکانی یان کوبیچ لە عێراقدا هاتووە کە ئەو ڕاویژ و یارمەتیی خۆی بە دەوڵەتی عێراق لە پێناو پێداچوونەوەی دەستوور و جێبەجێکردنەوەی برگەکانی ئاراستە دەکات و بە ڕوونی ئاماژە بە جێبەجێبوونی برگەی ١٤٠ـی دەستوور نەکراوە.

 ژمارێک لە میدیاکانی هەرێم قەبووڵنەکرانی داوای هەولێر لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەکان بە مانای شکستی ھەردووک پارتی هەرێمی کوردستان واتە یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیمۆکرات بۆ چارەسەریی گرفتەکانی ناوچە کێشە لە سەرەکان و هەروەها وەک شکستی دیپلۆماسیانەی ئەم پارتانە لێک دەدەنەوە.