خۆپیشاندان لە سلێمانی دژی داگیرکارییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق
جەماوەری ھەرێمی کوردستانی عێراق دژی داگیرکارییەکانی تورکیا ھاتنە دەنگ .
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ،بەرەی نیشتیمانیی دژی داگیرکاریی سبەینێ لە شاری سلێمانی رێپێوانێک دژی داگیرکارییەکانی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری عێراق ئەنجام دەدات.
سەبارەت بە ئامانجی ڕێپێوانەکەی سبەینێ خەندە ئازاد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی بەرەی نیشتیمانیی دژی داگیرکاری ئەمڕۆ ڕایگەیاند: رێپێوانەکە دژی دەستێوەردان و سنوربەزاندنی تورکیایە بۆ سەرناوچە کوردنشینەکانی عێراق و دیارە ئێمە دژی ھەموو داگیرکارییەکین بۆسەر ئەم ناوچانە.
وەک ئەم ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبردنی بەرەی نیشتیمانیی دژی داگیرکاریش باسی کردووە: ڕێپێوانەکەیان کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سالمەوە بەرەو پارکی نالی دەست پێ دەکات و مۆڵەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئاسایشتیش بۆ ئەم کارە وەرگیراوە .
ناوبراو سەبارەت بەبەرەکەیان ئاماژەی بەوە کردووە کە: ئەو بەرەیە بەرەیەکی سەربەخۆیە و دژی داگیرکارییە و ئەو کەسانەی لەناو بەرەکەدان کەسانی سەربەخۆ و فرەلایەنن و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەخۆدەگرێت و ھەر کەسێکیش بێتە ناو بەرەکەوە دەبێت بێلایەنیی خۆی بپارێزێت .
خەندە ئازاد ڕونیشی کردووەتەوە کە: بەرەکە لە سێی ئەم مانگەوە دامەزراوە و ھەتا ئێستا چوار کۆبوونەوەی ئەنجام داوەو دەستەی بەڕێوەبردن لە حەوت ئەندام پێک دێت، پێنج ئەندام لەناوخۆی کوردستان و دوو ئەندامیش بۆ دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.
تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە، ناوچەی شاخاویی قەندیل کە لەمەودای چل کیلومیتریی باشووری ڕۆژهەڵاتی سنووری تورکیا لەگەڵ پارێزگەی هەولێری عێراق دایە ، بنکەی سەرەکیی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە،کە،کەیە . ئانکارا بە پێچەوانەی خواستی دەوڵەتی عێراق لە ساڵەکانی ئەم دواییە زۆرجار بە بیانوی سەرکوت کردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ، پە.کە.کە بۆناو خاکی ئەو وڵاتە دەسدرێژی کردووە کە لەگەڵ کاردانەوەی دەوڵەتی عێراق و وڵاتانی جیهاندا ڕووبەڕوو بووەتەوە. ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکرانی پرسی کوردەکان لە تورکیا لە مانگی دێسەمبەری ٢٠١٢ دەسپێکراو دوابەدوای تەقینەوەی ژوییەی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیرا ودوای ئەوە هێزەکانی سوپای تورکیا وپارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە پەلاماربۆ سەر بنکە وبارەگای یەکتریان دەسپێکردەوە.