نـێـچیـرڤـان بـارزانـی سـه‌ردانـی ئـه‌مـریکا‌و بـه‌ریـتـانـیـا ده‌کـات
پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هۆڵه‌ندا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ئه‌مریکا‌و به‌ریتانیا ده‌کات.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند، "له‌پاش کۆتایهاتنی سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆهۆڵه‌ندا، له‌به‌رنامه‌دایه سه‌ردانی ئه‌مریکا‌و به‌ریتانیا بکات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مارک ڕووته سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا پێشوازی له‌نێچیرڤان بارزانی‌و شاندی یاوه‌ری کرد، چه‌ند پرسێکی په‌یوه‌ست به‌هه‌ردولا تاوتوێکرا، له‌دیارترینیان شه‌ڕی داعش‌و پرسی په‌نابه‌ران.
ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی‌و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند، "لەو کۆبوونەوەیه‌دا هه‌ردوولا ده‌ربارەی پرسی کۆچبەران، شەڕی دژی داعش، هەماهەنگی لەبارەی ئاسایشی سنوور‌و سێکته‌ری کشتوکاڵ‌و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان کردووه"