له خوولی داهاتووی پەرلەمان، یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق یەکلادەکرێتەوە
په‌رله‌مانی کوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ، پێشنیازی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئێراقی خسته خوولی داهاتووی په‌رله‌مان، که ده‌کاته خوولی پێنجه‌م.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ،لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی پەرلەمانى کوردستانی ئێراق دا , پێشنیازی یەکلاکردنەوەی پرۆژە یاسای چارەنووسی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە خوولی پێنجەمی پەرلەمان خرایە دەنگدان و بە 33 دەنگ بەرامبەر بە 16 دەنگ پەسندکرا.
فرسه‌ت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی کوردستانی ئێراق رایگه‌یاند، به گوێره‌ی یاساى سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ده‌بوایه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له یه‌ک کات ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام هیچ سازانێک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌بوو، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پرۆژه یاسایه‌کی پێشکه‌ش کرد، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌که به یه‌که‌وه ئه‌نجام نه‌درێت و کارکردن به یاسای دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان کاری پێ بکرێت.
ناوبراو وتیشی : ئه‌مڕۆ ئه‌وه له چوارچێوه‌ی یاسایه‌ک په‌سه‌ند کرا، به کۆده‌نگی و هه‌موو لایه‌نێک له‌سه‌ری کۆک بوون.
سۆفی هەروەها وتیشی ، وه‌کو پارتی پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌نه‌وه که راسته‌وخۆ له‌ناو خه‌ڵک هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به دیاریکردنی سیسته‌م حوکمڕانی نییه و ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که سیسته‌مه‌که په‌رله‌مانی نییه.