بڕیاری ئوپۆزسیۆن و لایەنە ئیسلامیەکان لەسەر پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق
لەدوای په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق سێ لایه‌ن هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوونکردنه‌وه گۆڕان جه‌خت ده‌کاته‌وه، به‌په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان، ڕێگرییان کردووه له ڕێککەوتن لەسەر ئه‌و پۆسته.
پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنەکەی ڕۆژی 11ی تەمووزدا پرۆژە یاساکەى گۆڕان و دوو پەرلەمانتارى یەکگرتووى بۆ هەڵپەساردنى سەرۆکایەتى هەرێم بە زۆرینەى دەنگى ٣٩ پەرلەمانتار پەسەن کرد، کە لە پەرلەمانتارانى گۆڕان و پارتى و چەند پەرلەمانتارێکى یەکێتى پێکهاتبوون.
له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له ته‌لاری په‌رله‌مانی کوردستان ئاری عه‌بدوله‌تیف سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕایگه‌یاند، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمیش ئه‌نجام بدرێت و لایه‌نه‌کان کاندید بۆ ئه‌و پۆسته پێشکه‌ش بکه‌ن".
ناوبراو وتیشی:"پێشتر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسا تاهه‌ڵبژاردنی 30ی 9ی 2018یه‌و دوای ئه‌و واده‌یه‌ش ناکرێت دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان درێژ بکرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "ناکرێت له‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مانه‌وه پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سیستمی سیاسی به‌خولی داهاتوی په‌رله‌مان بسپێردرێت".
له لایێکی دیکه‌وه و هه‌ر له‌کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند، "پێشتر پڕۆژه‌ی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامییه‌کان هه‌بووه و داوامان کردووه بابه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یه‌کلا بکرێته‌وه، ئێستاش جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه پێویسته هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمیش ئه‌نجام بدرێت نه‌ک دامه‌زراوه‌که هه‌ڵپه‌سێردرێت".
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه، "ناکرێت پێشتر پڕۆژه‌مان له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت هه‌بوه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ کراوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده کرا و ئێستا کاری پێنه‌کرێت و له به‌رامبه‌ردا دامه‌زراوه‌که تاوه‌کوو خولی داهاتوو هه‌ڵپه‌سێردرا".
لای خۆیشیه‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگه‌یاند، "سپاردنی چاره‌سه‌رکردنی پرسی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم به‌خولی داهاتوو هه‌نگاوێکی باشه چوونکه ڕێگریمان کرد له ته‌وافوقات له سه‌ر ئه‌و پۆسته".
لایەنەکانى گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و یەکێتى کە ساڵى ٢٠١٥ پڕۆژەیێکی هاوبەشیان بۆ هەموارکردنەوەى یاساى سەرۆکایەتیى هەرێم ئامادە کرد و لێک نزیک بوونەوە، هەریەکەیان هەڵوێستى جیاى هەبوو لەبارەى پڕۆژە یاساى هەڵپەساردنى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێم کە لەلایەن فراکسیۆنى گۆڕان و دوو پەرلەمانتارى یەکگرتووەوە ئامادە کرابوو.
بەهۆى ئەو یاسایەوە فراکسیۆنەکانى گۆڕان و کۆمەڵ کە پیش‌تر لە زۆربەى پرسەکاندا هاوهەڵوێست بوون دابەشبوون و کۆمەڵ بە پێچەوانەى گۆڕانەوە دەنگى بە پەسەن کردنى پڕۆژەکە نەدا و دژى وەستایەوە.
پڕۆژە یاساکە فراکسیۆنى یەکگرتووى دابەشى دوو بەرە کرد، بەو پێیەى زۆرینەى فراکسیۆنەکە دژى پرۆژەکە وەستانەوە، لەکاتێکدا دوو پەرلەمانتارى یەکگرتوو واژۆیان لەسەر پڕۆژەکە کردبوو.
لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەکە بە شێوەیێکى گشتى سێ فراکسیۆنە ئیسلامییەکە کە پێکهاتون لە یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوەى کۆ کردەوە، کە ماوەیێکى زۆر بوو لە زۆربەى پرسەکاندا هەڵوێستى جیایان هەبوو بەتایبەتى هەردوو فراکسیۆنى کۆمەڵ و یەکگرتوو.