پەرتەوازەبوونى هاووڵاتیانى پارێزگاکانى باشووری عێراق بەرەو هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکردوو‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رى لقى سلێمانى وه‌زاره‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق ڕای‌گه‌یاند : به‌هۆى خراپى دۆخى ئاسایشی ناوچه‌که‌یان و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى پەرتەوازەبوونى هاووڵاتیانى پارێزگاکانى دیاله و ئه‌نبار بەرەو سنو‌ورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستی پێکردوه.
بە پێی راپۆرتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی کوردیی سەحەر؛ چیا حسێن ڕاگه‌یاند: به‌هۆى خراپى دۆخى ئه‌منیی ناوچه‌که‌یان و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى ئاواره بوونى هاووڵاتییانى پارێزگاکانى دیاله و ئه‌نبار بۆ سنو‌ورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستی پێ کردوووه و له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ١٠ خێزان له سنو‌ورى قه‌زاى داقوقه‌وه ڕوویان له سلێمانى کردوووه.
ناوبراو ده‌شڵێت: "وه‌کوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان هه‌موو هاوکاریێک بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه دابین ده‌که‌ن که به‌هۆى خراپى ناوچه‌کانیان له پارێزگاکانى ناوه‌ڕاست و باکوورى عێراقه‌وه ڕوو له پارێزگاى سلێمانى ده‌که‌ن".
چیا حسێن جه‌ختی کرده‌وه: "به پێى ئامارێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان نزیکه‌ى ٤٥ هه‌زار خێزان به ئاواره‌کانى که‌رکووک و خورماتووشه‌وه له که‌مپه‌کانى سنو‌ورى پارێزگاى سلێمانى نیشته‌جێ کراون."