ته‌مووز 14, 2018 19:51 Asia/Tehran
  • عومەر فەتاح : واباشترە هیچ کەس و لایەنێک بە تەنیا نەچێتە بەغدا

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای گەیاند، بە باشی دەزانن هیچ کەس و لایەنێک بە تەنیا نەچێتە بەغداو بۆ کورد یەکگرتوویی یەکڕیزیی باشترە.

عومەر فەتاح، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئێستا خەریکن ئەو بڕیارانە جێبەجێ دەکەن کە لە دوا کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی دراون.ئاماژەشی بەوە کرد کە بەلایەوە یەکڕیزیی کورد گرنگە و پێی باشە شاندێک بۆ بەغدا درووست بکرێت کە هەموو کوردی تێدا بێت و نوێنەری هەموو کورد و کوردستان بن. گوتیشی: ”تائێستا بەشێکین لە عێراق، لەبەر ئەوە بۆ بەغدا زەروورە بەیەکەوە بین، ئەگەر یەکگرتوو بین، باشترە، بەڵام ھیچ کەس و لایەنێک بە تەنیا نەچێتە بەغدا“.