خۆپیشاندانه‌کانی عێراق کاروباری پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگرت
به‌هۆی ڕاگرتنی هێڵه‌کانی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه، کاروباری پاسپۆرتی سلێمانی وه‌ستاوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت داوا له‌هاوڵاتیان ده‌کات سه‌ردانیان نه‌که‌ن.
به پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، عەمید سالار عبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە میدیای فه‌رمی یه‌کێتی ڕاگه‌یاند، "بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کارەکانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ بەغدا جێبەجێدەکات، لە ئێستادا بەهۆی نەمانی هێڵی ئینتەرنێتەوە کێشەمان بۆ دروستبووەو کارەکانمان راگیراوە".
وتیشی:"داوا لە هاوڵاتیان دەکەم کە تاکو هێڵی ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە سەردانمان نەکەن تا رێگەیەکی دوور نەبڕن بەبێ ئەنجام، چونکە بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان لە دەرەوەی شارەوە سەردانمان دەکەن بە مەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرت بەڵام ناتوانین کارەکانیان بۆ بکەین".
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه خۆپیشاندانی به‌رفراوان چه‌ند شارێکی باشوری عێراقی گرتوه‌ته‌وه، حکومه‌تی عێراقیش بۆ رێگریکردن له‌فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌کان هێڵی ئینته‌رنێتی بڕیوه، هاوکات تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک فه‌یسبووک‌و ئینستاگرام کارکردنیان له‌عێراق له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ڕاگیراوه .