سەفین دزەیی رایگه‌یاند: هه‌ولێر هەوڵ دەدات بۆ نه‌هێشتنی په‌که‌که لە هەرێمی کوردستان
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ نەهێشتنی چه‌کدارانی په‌که‌که له نێو خاکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سەفین دزەیی بە ئاژانسی ئەنادۆلۆی وت: بوونی پەکەکە لە ناوچەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بە ڕەزامەندی خەڵکی هەرێم نییه.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: "دوای ئەوەی پەکەکە لە سوریا دەستی بە کارەکانی کرد یەکەم جار لە ساڵانی ١٩٨٠ دا لە سەردەمی رژێمی بەعسدا لەو ناوچانەی ئێستا لە عێراق جێگر بووە و بوونی پەکەکە لە ناوچەکانی هەرێم هیچ کاتێک بە رەزامەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبووە".
دزەیی ئاماژەی بەوەش کردووە کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ "نەهێشتنی" پەکەکە لەو ناوچانە.
ماوەی چەند مانگێکە تۆپخانە و هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بە بیانووی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌که‌که تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و بەو هۆیەشەوە چەندین پاوان و کێڵگە سوتاون و چەند کەسێکیش گیانیان لەدەست داوە.