ته‌مووز 19, 2018 19:27 Asia/Tehran
  •  ڕەزامەندی دەربڕینی عیبادی  لە گەڵ درانی چەکی ئەمریکی بە هێزەکانی پێشمەرگە

جێنشینی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕەزامەندیی دەربڕیوە لە گەڵ درانی چەکی ئەمریکی بە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، سەرتیپ  قارەمان شێخ کەمال ڕایگەیاند:  ئەمریکا  بڕیاری تەیار کردنی لەشکەری 3 و 4 وەزارەتی  پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی  داوە   و ئەو یارمەتیە سەربازیە بریتیە  لە تڕوموبیلە سەربازیەکان و چەکگەلی پێویست ، بەڵام پێشتر  حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  ڕازی نەبوو بە درانی ئەو چەکانە بە وەزارەتی پێشمەرگە  .  جێنشینی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە  وێڕای ئاماژە بەوەی کە  درانی هەرجۆرە یارمەتییەکی بیانی بە هێزەکانی پێشمەرگە پێویستی بە  ڕەزامەندیی  بەغدایە وتیشی: عەبادی ڕەزامەندیی دەربڕیوە  لە گە ڵ   ڕادەس کرانی ئەو چەکانە بە هێزەکانی پێشمەرگە و تەیار کردنی  دوو لەشکەر لە لایەن ئەمریکاوە . ئەمریکا پێشتریش  دوو لەشکەری دیکەی هێزەکانی پێشمەرگەی  تەیار کردبوو بە چەک و کەرەستەی ئەمریکایی و لە چوارچێوەی واژۆی پڕوتوکولی سەربازی لە گەڵ  وەزارەتی  پێشمەرگە ، مانگانە بەشێک لە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی وەک یارمەتی ئەدا بە وەزارەتی پێشمەرگە .