ئاب 12, 2018 09:45 Asia/Tehran
  • شاندی هاوپەیمانیی بە سەرۆکایەتی عەبادی لە رۆژانی داهاتوودا دەگاتە هەرێمی کوردستان

یەکێک لە سەرانی هاوپەیمانیی نەسر جەختی کردەوە شاندێک بە نوێنەرایەتی ئەم هاوپەمانیە لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی هەرێم دەکات تا لە گەڵ بەرپرسانی دوو حزبی سەرەکیی هەرێم وتووێژ بکات .

ریاز تەمیمی لە سەرانی هاوپەیمانیی نەسر لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلوومەدا رایگەیاند ، ئەم هاوپەیمانیە بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆدانوستان لە گەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکە لەپێوەندی لە گەڵ پێکهێنانی گەورەترین فراکسۆن لە پەرلەمانی داهاتووی ئەم وڵاتە ، لیژنەکانی دانوستانکار بە ئەندامەتی بەربژارانی سەرکەوتووی هەڵبژاردنی پەرلەمان پێک هێناوە .

تەمیمی وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هاوپەیمانیی نەسر لە بەرامبەر هیچ لایەنێکی سیاسیی دیکە هێڵی سووری نیە و لە گەڵ هەمواندا دانووستان دەکات ، وتی پرۆژەی داهاتووی ئەم هاوپەیمانیە بەدیهێنانی دامەزراوە بە دوور لە بەربەشی حزبیی وسیاسییە .

ئەو ئەندامە باڵایەی هاوپەیمانیی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها جەختی کردەوە لە رۆژانی داهاتوودا شاندێک بە نوێنەرایەتی ئەم هاوپەمانیە بەرەو هەرێمی کوردستان دەچێ تا لە پێوەندی لە گەڵ پێکهاتنی گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمانی داهاتوو لە گەڵ پارتی و یەکیەتی دیدار و تووێژ بکەن .

ئەوە لە کاتێک دایە کەپێشتر خالید عوبەیدی ، لە سەرانی دیکەی هاپویەمانیی نەسر  باسی رێککەوتن لە گەڵ هاوپەیمانیەکانی سائیروون بە رابەرایەتی موقتەدا سەدر ، وەتەنیە بە رابەرایەتی ئەیاد عەلاوی و رەوتی حیکمە بە رابەرایەتی عەمار حەکیم ، رێککەوتنی پێشکەوتوو لە گەڵ پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی و هەروەها پێوەندی لە گەڵ هاپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری کردبوو.