ئاب 15, 2018 07:50 Asia/Tehran
  • تاووتوێی ڕێگاکانی پەرەی پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و کوردستانی ئێراق

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و پارێزگاری هەولێری کوردستانی ئێراق، ڕێگاکانی پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بۆ وێنە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵووێرە سنوورییەکانیان تاووتوێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، لەدیداری مورتەزا عەبادی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر کە لەشوێن پارێزگاریی هەولێر بەڕێوە چوو، دوولایەن بوارەکانی پەرەی پەیوەندییە ئابوورییەکان و ڕێگاکانی پەرەی ئاڵووێرە سنوورییەکان هەتا دووهێندەی ئێستایان لێکدایەوە.

پارێزگاری هەولێر جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی پەرەی پەیوەندیی دۆستانەو هاوکارییە هاوبەشەکان لەگشت بوارەکاندا.

سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر هەروەها چاوی کەوت بە کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی ئێراق و لەبارەی پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان وتووێژی کرد.

بارستای ئاڵووێرە ئابوورییەکانی ئێراق لەگەڵ ئێران لە شەش مانگی ڕابردوو، گەشەی بیست هەتا ٢٥ لەسەتای بووە.

کوردستانی ئێراق لەگەڵ ئێران، سێ دەروازەی نێودەوڵەتی و زیاتر لە١٢ دەروازەی نافەرمیی هەیە کە ئاڵووێرە ئابووری و بازرگانییەکان لەڕێی ئەو دەروازانە لەنێوان دوولایەندا ئەنجام دەگرێ.

سەرپەیڤ