ئاب 15, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • ڕەتکڕانەوەی سەپاندنی بەرتەسکی لە دەرکردنی  ویزە  لە مەڕ سەفەرکردن لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران

سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، دەنگۆەکان سەبارەت بە دەرنەکرانی ویزە بۆ سەفەرکردن بەرەو ئێرانی ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، مورتەزا  عەبادی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر وێڕای ڕەت کردنی د ەنگۆ سەبارەت بە دەرنەکرانی ویزە بۆ سەفەری شارومەندانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران وتی  : ناوچەی پان و بەرینی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەباری بوونی ناوچە سەرنج راکێشەکان و پیرۆزگەکان و ناوچەکانی   دەرمانی و گەشت وگوزار،  ئامانجی سەفەری گەلی ئێران لەوان خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

لەم ڕووەوە سەرباری  هۆگری خەڵک بۆ سەفەر بۆ ئێران ، بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە تایبەت  وەزیری  شارەداری و گەشتیاری کوردستانی ئێراق  ، پێداگری کردووە لەسەر پەرەی پیشەسازی گەشتیاری  بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو توانایی دوولایەن و وێڕای پێ و شوێن گرتنی  کۆبوونەوەکانی ئاسایی لەگەڵ سەرکونسوڵ، بواری بەڕێوەچوونی  کۆبوونەوەی هاوبەشیش  دەستەبەر بکەن  . 

سەرکونسوڵی ئێران  پێداگری کرد  :  سەرکونسوڵییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێم،  هاسانکاری  لە وەرگرتنی ویزەی  لە چاو ڕابردوو  پەرەپێ داوە و  کەوایە  داواکارانی ویزە  لەماوەی چەند کاتژمێر دا دەتوانن ویزەکەیان وەرگرتن و سەفەرەکەیان بکەن  . 

سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر وتی :  شارومەندانی ئێراقی  لە خەرج و بەرجی زۆری  کاپتازی ئوتوموبیلەکانیان   کاتی گەیشتن بۆ ئێران کە لەلایەن کۆمپانییەکانی ئێراقی کە خۆیان بە نوێنەری بیمەی دی دەناسن وەردەگیردرێ،  ناڕازین  و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە خەرجی کاپتاژ لانیکەم زۆرتر لە پەنجا دولار نییە  . 

عەبادی سەبارەت بە دەنگۆی  دەرنەکرانی ویزە  بۆ سەفەری شارومەندانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران وتی : لە چەند ڕۆژی  سەرەتای مانگی ئەیلونیش  زۆرتر لە چوارهەزار ویزە لە نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێم دەر کراوە کە دووهەزارو پێنسەد و دەی  لە هەولێر  ئامادەکراوە  کە وایە دەنگۆی قەدەغەی دەرکرانی  ویزە ، ڕەت دەکرێتەوە.