ئه‌یلوول 18, 2018 17:06 Asia/Tehran
  • وتەبێژی یەنەکە: بێتوو بەرهەم ساڵح بگەڕێتەوە، دەتوانێ ببێتە بەربژێری سەرۆک کۆماری ئێراق

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق پشکی ئەم لایەنەیە، وتی کە بەرهەم ساڵح ئەندامی دابڕاوی یەکێتی نیشتمانی بێتوو بگەڕێتەوە نێو ئەو لایەنە دەکرێ وەک کاندیدای بەئەستۆ گرتنی ئەو پۆستە بناسێندرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "سەعدی ئەحمەد پیرە" وتی کە پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێراق بەپێی ڕێککەوتنەکانی ئەو وڵاتە، پشکی یەکێتی نیستمانیی کوردستانی ئێراقە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی کە بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی، پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێراق بۆ یەکێتی و سەرۆکایەتی هەرێم بۆ پارتی دیموکراتە، بەڵام ئێستاش سەرباری هەڵپەسێردرانی پۆستی  سەرۆکایەتیی هەرێم، دەسەڵاتەکانی ئەو پۆستە هێشتا هەر لەدەست پارتی دیموکرات دایەو ئەو پارتە پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمیشی بەدەستە بەم پێیە پۆستی سەرۆک کۆماریش دەبێ وەبەر یەکێتی نیشتمانی بکەوێ.

وتەبێژی یەنەکە پێی داگرت؛ هێشتا ناکۆکی لەوبارەوە لەنێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیدا هەیەو هیچ ڕێککەوتنێک لەوبارەوە ئەنجامی نەگرتووەو وتی کە، پارتی دەسەڵاتی بووە لە پۆستەکانی سەرۆک وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی دارایی و کاروباری ناوخۆ و سەرۆک پەرلەمانی کوردستان و ئەوەش، لەڕوانگەی یەکێتی نیشتمانییەوە قەبووڵنەکراوە. بەڵام بەبڕوای پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبەر ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ئیدی نەماوە، دەبێ پۆستی سەرۆک کۆماری بەو پارتەش تەرخان بدرێ. هەندێ سەرچاوەی نزیک لە پارتیش وتوویانە، پارتی بەمەرجێک ڕازی دەبێ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێراق بە یەنەکە بدرێ، کە پۆستی پارێزگاریی کەرکوک بسپێردرێ بە پەدەکە.

لەهەمان کاتدا، سەرچاوەیەکی سیاسی لە ئێراق ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆک کۆماریی ڕاگەیاند.

ئەو سەرچاوە سیاسییە ڕایگەیاند، سەردار عەبدوڵڵا، لەتیف ڕەشید، مەلا بەختیار، فازڵ میرانی، بەرهەم ساڵح و سەلیم شوشکی بۆ دەسنیشان کرانی ئەو پۆستە دەبنە کاندید.

لەلایەکی دیکەوە، مەسعود  عەبدولخالق سەرۆکی دەزگەی موتاڵای -میدیایی standardkurd وتی : بەرهەم ساڵح زیاترین شانسی بۆ سەرۆک کۆماریی ئێراق هەیە.

مەسعود عەبدولخالق وتی: ئەگەرچی کوردەکان نەگەیشتوونەتە هیچ کۆدەنگییەک لەسەر بەربژێریی سەرۆک کۆماریی ئێراق بەڵام بەرهەم ساڵح خاوەن زیاترین شانسە لەهەمبەر بژارەکانی دیکەداو چوونی بۆ کۆشکی "سەلام"ی بەغدا گرێدراوی بڕیارە چارەنووس سازەکانی ناوبراوە.