مه‌لا به‌ختیار مه‌رجی کاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ئاشکرا ده‌کات
مه‌لا به‌ختیار مه‌رجی کاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ئاشکرا ده‌کات.
دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان برێت مه‌کگورک، نوێنه‌ری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌کته‌بی سیاسی، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا، باس له کاندید بوونی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و بڕیاری یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه درا. برێت مه‌کگورک رایگه‌یاند، ئه‌وان پشتگیری له عێراقێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان له راوێژدان، بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌ت له ماوه‌ی ده‌ستووری خۆیدا پێکبهێنرێت.هاوکات رۆڵ و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌شی له شه‌ڕی داعش به‌رز نرخاند و دووپاتی له‌وه کرده‌وه، هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریکاش به‌رده‌وام ده‌بێت.هه‌ر له‌و کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، یه‌کێتی له‌ناو خۆیدا و له‌گه‌ڵ پارتیش له گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بده‌ن و دووپاتی له‌وه‌ش کرده‌وه، کاتی ئه‌وه هاتووه بڕیاری کۆتایی بدرێت.جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه، ئه‌و لایه‌نه‌ی که بۆی هه‌یه بڕیاری کۆتایی له باره‌ی کاندیدی یه‌کێتی بدات، سه‌رکردایه‌تی حزبه و ئه‌ویش له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو بۆ ئه‌و پرسه کۆده‌بێته‌وه.مه‌لا به‌ختیار له باره‌ی کاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵح، بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار رایگه‌یاند، تا ئێستا بڕیاری فه‌رمی هاوپه‌یمانی نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌کێتی و هه‌ر کاتێک به فه‌رمی بڕیاریاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌کێتی، به‌رهه‌م ساڵح بۆی هه‌یه کاندید بێت.هه‌ر له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا، ناوبراو له باره‌ی کشانه‌وه‌ی خۆی له کاندیدبوونی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، روونی کرده‌وه، به قه‌ناعه‌تی خۆی بڕیار ده‌دات و گوتی: "مافی خۆمه کاندید بم".