ئه‌یلوول 18, 2018 20:14 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح گەڕایەوە نێو یەکیەتی

د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ بە فەرمی لە ڕاگەیەندراوێکدا گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و سبەینێش بەشداری کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەو حزبە دەکات.

ماڵپەڕی سپی میدیا راپۆری دا : بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەنجام بدرێت و بە فەرمیش بەرهەم ساڵح گەڕانەوەی بۆ یەکێتی ئاشکرا بکات، بەڵام لەسەر داوای ناوبراو کۆبوونەوەکە بۆ سبەی چوارشەممە دواخرا.

وتیشی ئەمشەو بەرهەم ساڵح لە پەیامێکیدا بە فەرمی گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی ئاشکرا دەکات و دواتر بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات.

هەر ئەمڕۆش بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی دموکراسی و دادپەروەری لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە و لەسەر هەمان پرس گفتوگۆیان کردووە.

سپی زانیویەتی بڕیارە فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق ئەمڕۆ بگەڕێتەوە شاری سلێمانی بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی سبەینێی سەرکردایەتی حزبەکەی.

تا ئێستا میدیاکانی یەکیەتی نیشتمانیی لە بارەی ئەم هەواڵە کاردانەوەیان نەبووە .