ئه‌یلوول 19, 2018 08:20 Asia/Tehran
  • سەڵاحەدین بەهادین: یەکگرتو بۆ رەتکردنەوەی ئەو پرۆژانەیە کە دژ بەدین و کلتوری کۆمەڵگای کوردەوارین

سەڵاحەدین بەهادین، رایگەیاندوە "یەکگرتو حزبی هەڵبژاردن نییە تەنیا شەڕی ئەوەی بێت سەرۆکی پەرلەمان یان سەرۆکی حکومەتی هەبێت بەڵکو بۆ رەتکردنەوەی ئەو پڕۆژانە دەچێتە پەرلەمان کە دژ بە دین و کلتوری کۆمەڵگەی کوردەوارییە".

بە پێی راپۆری کەناڵی سەحەری کوردی بە گێڕانەوە لە میدیاکانی هەرێم ، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتو رایگەیاندوە   ئاماژەی بەوەشداوە "یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان حزبی هەڵبژاردن نییە تەنیا شەڕی ئەوەی بێت سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەتی هەبێت، بەڵکو چونی یەکگرتو بۆ پەرلەمان وەک هێزێکی ئیسلامی بۆ بەتاڵکردنەوەو رەتکردنەوەی ئەو پرۆژانەیە کە دژ بەدین و کلتوری کۆمەڵگای کوردەوارین".

ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان داواشی لەهەوادارانی لیستی بەرەو ئیسڵاح کردوە "ڕێگە نەدەن یەک دەنگی لیستی بەرەو ئیسلاح بفەوتێت بەڵکو بەگەرموگوڕییەوە بچن تۆڵەی 12ی ئایار بکەنەوە کە ساختەکاری و دەستی وڵاتانی زلهێز ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی گۆڕی".