ئه‌یلوول 20, 2018 10:45 Asia/Tehran
  • داکۆکیی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و فەتح لە بەربژارەتیی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق

هاوپەیمانیی بنیاتنانەوە پێکهاتوو لە دوو هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و فەتح، داکۆکیی خۆی راگەیاند لە هەڵبژێردرانی بەرهەم ساڵح وەکوو بەربژاری فەرمیی یەکێتیی نیشتمانی بۆ پۆسەتی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "میساق حامدی" ئەندامی هاوپەیمانیی بنیاتنانەوە پێکهاتوو لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە ڕێبەرایەتیی "نووری مالکی"  و هاوپەیمانیی فەتح بە ڕێبەرایەتیی "هادی عامری" ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی "بەرهەم ساڵح" وەکوو بەربژاری فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق، هەنگاوێکی درووست بووە و لە لایەن زۆربەی پارتەکان و ڕەوتە سیاسییەکانی ئێراقەوە جێی پەسەند و قەبووڵ کراوەیە.

ناوبراو جەختی کرد کە هاوپەیمانیی بنیاتنانەوە داکۆکی خۆی لە بەربژارەتیی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق ڕادەگەیەنێ.

دوێنێ چوارشەممە ١٩ی سێپتەمبەر، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی پێشووی جەلال تاڵەبانی سکرتێری خوالێخۆشبووری ئەو پارتە و لە پۆستی پێشووی خۆی، پەسەن کراوە و ناوبراو وەکوو بەربژاری فەرمیی ئەم پارتە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق ناسێندراوە و هەڵبژێردراوە.