ئه‌یلوول 20, 2018 10:45 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەربژارەتی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق

بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ئەم پارتە هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی لە سەر هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح وەکوو بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق نەکردووە و بەرهەم ساڵح بەربژاری پارتی دیموکرات نایەتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "فازڵ میرانی" لە کاردانەوە بە هەڵبژێردرانی "بەرهەم ساڵح" جێگری دووەمی "جەلال تاڵەبانی" بەڕێوەبەری خوالێخۆشبووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەکوو بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆمارەیی ئێراق وتی کە پارتی دیموکرات لەم بارەوە هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی نەبووە.

بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتیشی ئەم پارتە پێشتر ئاگادار بووە لەو بڕیارەی یەکێتی نیشتمانی بۆ بە بەربژار کردنی بەرهەم ساڵح، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە بەرهەم ساڵح بەربژاری هاوبەشی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتە.

ناوبراو جەختی کرد کە پارتی دیموکرات بێ گومان بەربژاری خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ئێراق دەناسێنێ و لە داهاتوویەکی نزیکدا و پاش وتووێژی نێوماڵی ئەو بەربژارە پێناسە دەکرێ.