ئه‌یلوول 21, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • بەربژێرایەتی سەلیم شوشکەیی نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێراق

نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێراق خۆی کاندید دەکا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی"فوڕات نیوز"؛ "سەلیم شوشکەیی" لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێراق کاندید کردووەو سبەی شەممە سیڤییەکەی دەخاتەبەردەست دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان. شوشکی بەئاماژە بەوەی کە ئەو بڕیارە لەبەر هۆگربوونی خۆی و کۆمەڵی ئیسلامیی ئەنجامی گرتووە، هیوای خواست کە، دەنگی پێویست بۆ هەڵبژاردنی ناوبراو بۆ سەرۆک کۆماریی ئێراق بەدەست بێنێ.

ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە پۆستی سەرۆک کۆماریی ناتوانێ هەتا رۆژی پەسڵان لەپاوانی پارتێکدا بێ، وتی: کەم یان زۆربوونی ژماری کورسیی پەرلەمان، مەرجی بەدەستەوە گرتنی ئەو پۆستە نییە.

لەلایەکی دیکەوە ، یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەئاماژە بەوەی کە بەختی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێراق لەپارتی دیموکراتی کوردستانی خەنیمی، زیاترە، وتی: پارتی لەو پۆستە وەک کارتێکی گوشاری سیاسی کەڵک وەردەگرێ.

"سابیر ئیسماعیل" لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی" سومرییە نیوز"دا وتی: بەبڕوای ئێمە پارتی دیموکراتی کوردستان خوازیاری بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی نییە، بەڵام بۆ دەس خستنی خاڵ وپشکی زیاتر لە حکومەتی داهاتووی ئێراق لەپرسی ئەو پۆستە وەک ئامرازی گوشاری سیاسی کەڵک وەردەگرێ.

ناوبراو وتی: بەپێی تەباییە سیاسییەکان، شانسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەدەستەوەگرتنی ئەو پۆستە لەپارتی دیموکراتی خەنیمی، زیاترە.

سابیر ئیسماعیل پێی داگرت: پارتی و یەکێتی بێتوو لەسەر ناساندنی بەربژێرێک بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ڕێک نەکەون، دەبێ بە دوو بەربژێر بچنە بەغدا.