ئه‌یلوول 22, 2018 11:39 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عیراق گەیشتە هەولێر

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە هەولێر.

 بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان بڕیارە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عیراقە بۆ هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی رۆژی 15ی ئەم مانگە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.