ئه‌یلوول 22, 2018 13:02 Asia/Tehran
  • سەرە ڕای ڕێککەوتنی پێشوو لەگەڵ یەکێتی؛ پارتی دژی بەربژار بوونی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماریی عێراقە

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە دژی بەربژار بوونی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماریی عێراقە و خۆی بەربژاری هەیە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوەد  لە کەناڵی  کوردستان ۲٤، پارتی دیموکڕات بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی دژایەتی خۆیی بۆ بەربژار بوونی بەهەم ساڵح ڕاگەیاند.

پارتی هەروەها ئاماژەی داوە کە ئەم حزبە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەربژاری دەبێت.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ساڵانی پێشتر بە‌ هۆی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، بەڵام ئێستە پارتی لەم ڕێکەوتنە پاشگەز بووتەوە و داوای کورسی سەرۆک کۆمار دەکات.

لەئێستادا کورد بەتایبەتی هەردوو لایەنی پارتی دیموکرات‌و یەکێتی نیشتمانی چەند کاندیدێکیان بۆ ئەو پۆستە هەیەو شەڕو ململانێی دەکەن، بۆ ئەوەی پۆستەکە بۆ کاندیدەکانی ئەوان بێت.یەکێتی نیشتمانی بەفەرمی بەرهەم ساڵحی جێگری سکرتێری گشتی کاندیدکردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارو بڕیارە پارتی دیموکراتیش کاندیدی بۆ ئەو پۆستە هەبێت، ئەمە جگە لەخۆکاندیدکردنی چەند کەسێکی تر بۆ ئەو پۆستە.