دانوستانی یەک لایەنەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا / ناڕەزایەتی یەکێتی لە سەفەرەکەی نێچیروان بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ دانووستاندنه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراق و پرسی سه‌رۆککۆمار گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، نووری مالیکی، هادی عامری، عه‌ممار حه‌کیم، ئه‌یاد عه‌للاوی و فالح فه‌یاز و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌بووسی کۆ بوووه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه 22ی ئه‌یلوولی 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به یاوه‌ریی شاندێک گه‌یشته به‌غدا.
نێچیرڤان بارزانی به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکی ره‌وتی حیکمه، نووری مالیکی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه، فالح فه‌یاز سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی ئیراده و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌بووسی سه‌رۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراق کۆ بوووه‌وه و تاوتوێی دانووستاندنه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراق و پرسی سه‌رۆککۆمار کرا.
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی کۆ بوویه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراقیان کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یێکدا گفتوگۆکانی هه‌ولێرـ به‌غدا و دۆسیه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تى عێراقی فیدرال خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و دیداره‌کانیان دووپات کرده‌وه به شێوه‌یێک که له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوى وڵات‌دا بێت.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق که خواستی هاووڵاتییان و ئاوه‌دانکردنه‌وه و سه‌قامگیریی ئاسایش و هه‌لی کار به‌دی بهێنێت، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار و سه‌رۆکک وه‌زیرانی عێراق و جێبه‌جێ کردنی هه‌نگاوه ده‌ستوورییه‌کانیان تاوتوێ کرد.
هەروەها سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و جێگری سه‌رکۆماری عێراق کۆ بوونه‌وه و نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆککۆماری عێراق ڕایگه‌یاندوووه هه‌ردوولا پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رککۆمار و ناوه پێشنیازکراوه‌کانیان تاوتوێ کردوووه.
له کۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و مالیکی باس له پێشهاته سیاسییه‌کانی داهاتوو و گفتوگۆی لایه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت کراوه و باسیان له ناوه پێشنیازکراوه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق کردوووه.
هەروەها سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه کۆ بوونه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد و هیوایان خواست که قۆناخه‌کانی داهاتوو قۆناخی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنی وڵات له هه‌موو بواره‌کاندا بێت و پرۆسه‌یێکی سیاسیی ته‌ندروستی سه‌رکه‌وتوووانه به‌ڕێوه بچێت و کێشه‌کانی عێراق له ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا به‌خۆیه‌وه ببینێت.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ فالح ئه‌لفه‌ییاز سه‌رکرده له هاوپه‌یمانیى بیناش کۆ بوووه‌وه و هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و ڕێزگرتن له ڕێکاره ده‌ستوورییه‌کان له پرۆسه‌ى پێکهێنانى حکوومه‌تى داهاتووى عێراق و ده‌ستنیشان کردنى سه‌رکۆمار کرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان هەروەها له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح کۆ بوووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانى حکوومه‌تى داهاتووى فیدڕاڵی له به‌غدا و ڕێکاره‌کانى ده‌ستنیشان کردنى سه‌رکۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ کرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆکى لیستى ئه‌لوه‌ته‌نییه ش ڕکۆ بوووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقییان خسته به‌ر باس و جه‌ختیان له گرنگیى پرۆسه‌یێکى سیاسیى ته‌ندروست له وڵات کرده‌وه که بتوانێت سه‌رکه‌وتوووانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتووى عێراق بکات و به سه‌ر کێشه و سه‌ختییه‌کاندا سه‌ر بکه‌وێت.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها له دیداری دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هیوای خواست ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ته‌واوی ئه‌و یاسایانه ده‌ربکات که خزمه‌ت به عێراق و گشت پێکهاته‌کانی ده‌کات و ڕۆڵیان له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و به‌ره‌وپێشبردنی وڵات‌دا ده‌بێت.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌لحه‌لبووسی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و هه‌ردوولا هیوایان خواست په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و کێشه‌کان له سایه‌ی په‌رله‌مان و حکوومه‌تی تازه‌دا به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێن.
دوای سەفەری ڕۆژی شەممەی نێچیروان بارزانی بۆ بەغدا، نووسینگەی سیاسی یەکێتی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕەخنەی لەم سەفەرە گرت .
ەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ، بەرامبەر بە سەفەری نێچیروان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا بێ هەماهەنگی لەگەڵ ئەم پارتە، نیگەرانی دەربڕی .
سەفەری ئەم جارەی نێچیروان بارزانی بۆ بەغدا لە حاڵێکدایە کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق، پارتی و یەکێتی بەپێی شاندێکی هاوبەش سەردانی بەغدایان دەکرد و لەسەر هەڵوێستی هاوبەش پێداگرییان دەکرد .
سەفەری جێگری ڕێبەری پارتی دوای بەربژار بوونی بەرهەم ساڵح لەلایەن ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی یەکێتیی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق، ئەنجام بووە .
ڕێبەرانی پارتی ڕایانگەیاندووە کە نەیاری هەڵبژێردرانی بەرهەم ساڵح وەک بەربژاری هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراقن و وێڕای ڕەخنە گرتن لەم پرسە کە لە دیاریکردنی بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆماری، یەکێتی لەگەڵ ئەوان وتووێژی نەکردووە لەسەر دیاریکردنی بەربژارەکەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ، پێداگری دەکەن.