ئه‌یلوول 23, 2018 15:12 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح  لە بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێراق زۆر نیزیکە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق لەسەر داکۆکیی پارتە کوردییەکان لەبەربژار بوونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئێراق، پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس،  موسەنا ئەمین لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی عەینولعێراق نیوز،  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی پارتە کوردییەکان  داکۆکی لەبەرهەم ساڵح دەکەن وەک تەنیا بەربژار بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئێراق  وتی  :  ساڵح شیاوەتی زۆرە لەلایەن  پارتە سیاسییەکانی  هەرێم  و شیاوترین کەسایەتییە بۆ وەرگرتنی  پۆستی سەرۆکایەتی ئێراق .

ئەمین پێداگری کرد کە بەرهەم ساڵح ئێستا زۆر  نیزیکە لە بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق.