ئه‌یلوول 23, 2018 19:52 Asia/Tehran
  • جەختی نێچیروان بارزانی و عەمار حەکیم لە سەر هاوسەنگی و ڕێککەوتن لە پێکهاتنی دەوڵەتی ئێراق

لە دیداری نێوان وەزیری هەرێمی کوردستان و ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی ئێراق لە سەر پێویستی ڕێککەوتن و هاوسەنگی و شەراکەتی واقعی هەموو چینەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ ئێراق جەختکرا .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس  ڕۆژی شەمە  31  خەرمانان 22  سێپتامبر  نەچیروان  بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  لە سەفەرێکی  لە پێش ڕانەگەیندراودا بۆ بەغدا لە گەڵ عەمار حەکیم  ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی ئێراق  دیداری کرد . ماڵپەڕی  فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان  لەو بارەوە ڕاپۆڕتی دا کە  دوو لایەن  لەو دیدارەدا  دەستیان کردووە بە  لێکدانەوەی  ڕووداوە سیاسیەکانی  ئێراق و پرسی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ ئەو وڵاتە و خوازیاری  ڕەوتێکی شەفاف و سالم  بۆ پێکهاتنی  دەوڵەت  بوون . بارزانی  و حەکیم  پێداگریان کرد لەسەر  چارەسەری کێشەکانی  ئێراق   و دامەزراندنی   سەقام لەو وڵاتە  و هەروەها چارەسەر کردنی کێشەکان و ناکۆکیەکانی  نێوان هەوڵێر و بەغدا  لە ڕێگای  دەستووری ئێراق . هەروەها لە  لە بەشێکی دیکە ی وتووێژەکانی  نێوان بارزانی  و عەمار حەکیم جەخت کرا کە دەبێ  دەوڵەتی نوێ ئێراق بە پێی  هاوسەنگی و ڕێککەوتن و شەراکەتی واقعی هەموو چینەکان لە ئیدارەی وڵات و لە ڕێگای هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەموو  ڕەوت  و گرووپەکان بێت .  لە لایەکی دیکەوە  کاناڵی تەلەفیزونی    ئێن ئار تی   ڕاپۆڕتی دا  کە نەچیروان بارزانی لە سەفەریدا بۆ بەغدا  لە گەڵ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی  ئێراق  سەبارەت بە  پێکهاتنی  دەوڵەتی نوێ  ئەو وڵاتە  دیداری کردووە . ڕۆژی شەمە  موحەمەد   ئەلحەلبووسی  سەرۆکی نوێ   پەرلەمانی  ئێراقیش  بە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ مەسعوود بارزانی  ڕێبەری  پارتی   دیموکرات  و مەسروور بارزانیی  سەرۆکی ئەنجومەنی  ئاسایشی  هەرێم  و نەچیروان  بارزانی  سەبارەت بە  پێکهاتنی  دەوڵەتی نوێ  ئێراق  دیدار و وتووێژی  کرد .