حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نزیکه‌ی 900 زیندانیی ئازاد ده‌کات
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا به ئازادکردنی نزیکه‌ی 900 زیندانیی، که له‌ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا به‌تۆمه‌تی هاوسۆزبوون له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیرکرابوون.
دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان له‌حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی ساڵانی 2014 بۆ 2016 نزیکه‌ی دوو هه‌زار‌و 652 که‌س به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌داعش، یاخود هاوسۆزبوونیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه ده‌ستگیرکران".
زێباری ده‌شڵێت:"له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 100 که‌سیان تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش به‌سه‌ردا ساغبوه‌وه، که له‌نێوان سێ ساڵ بۆ زیندانیی هه‌تا هه‌تایی سزادران".
له‌باره‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی دیکه‌وه که ماوه دیندار زێباری ڕایگه‌یاند، "له‌و ژماره‌یه‌ش 870 که‌س ئازاد ده‌کرێن چونکه تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی یاخود هاوسۆزبوونیان له‌گه‌ڵ داعش به‌سه‌ردا ساغنه‌بوه‌وه".