تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 19:47 Asia/Tehran
  • ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانی بۆ وتووێژ لە گەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان

سکرتێری نووسینگەی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان باسی کرد لە ئامادەیی یەکیەتی بۆ وتووێژ لە گەڵ پارتی دیموکرات بۆ پێکهاتنی دەوڵەتێکی سالم و بنەمایی لە هەرێمی کوردستان .

بە گوێرەی ڕاپوڕتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە شارپێرس  حاکم قادر مئحەمەد جان ڕایگەیاند کە یەکێتیی نیشتمانی بە مەبەستی پێکهێنانی دەوڵەتێکی تەندروست و بنەمایی لە هەرێم و دامەزراندنی یەکێتیی و هاودەنگی لە نێوان کوردەکان  ئامادەی دەسپێکی وتووێژی بنیاتنەرە لە گەڵ پارتی دیموکرات . سکرتێری نووسینگەی  سیاسی  یەکێتیی نیشتمانی   وتی : یەکیەتی  ڕوڵێکی  تەوەرەیی  لە ئێراق و هەرێمی هەیە  و دوای بەڕێوە بردنی   هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ هاوکاری و چالاکی هاوبەش لە بواری پێکهێنانی کابینەی نوێ لە هەرێم و دابەشکرانی سامانی هەرێم بە شێوەی یەکسان هەوڵ ئەدات . حاک قادر جەختی کرد  کە یەکێتیی نیشتمانی ، یەکێتیی ناوخویی لە هەرێن و نێوان پارتەکانی سیاسی لە ئەولەویەتی بەرنامە سیاسیەکانی خۆی داناوە و هە ربەو مەبەستە وتووێژ لە گەڵ پارتی دیموکرات دەس پێی دەکات . بە دوای هەڵبژرادنی بەرهەم ساڵح جێگری دووهەمی سکرتێری ڕێبەری کۆچکردووی  یەکێتیی نیشتمانی  وەک سەرۆک کوماری نوێ ئێراق  ، پارتی دیموکرات ئەو پارتەی بە کردەوەیکی  یەک لایەنە  و تێکدانی ڕێککەوتنەکانی   نێوانیان تاوانبار کردووە و بارگرژیگەلێک لە نێوان دوو پارتەکە قووڵتر بۆتەوە