سەردانی عەمار حەکیم لە هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق رۆژی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵاادا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و چاوی کەوت بە نێچیروان بارزلانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەد عەمار حەکیم لەم دیدارەدا جەختی کردەوە لەسەر داکۆکی لە حکومەتی داهاتوو ، وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدا بە مەبەستی چارسەریی کێشەکان و پێویستیی دوورخستنەوەی عێراق لە گرژی و کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان و گرتنە بەری سیاسەتی دانوستان .
حەکیم هەروەها خوازیاری پشت بەستن بە وتووێژ بوو وەک رێکاری چارەسەیریی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و وتی : کەڵکوەرگرتن لە لۆژیکی وتووێژ بۆ چارەسەریی کێشە و گرفتەکان لە بەرژەوەندیی هەموان دایە .
عەمار حەکیم لە چاوپێکەوتنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانی عێراقیش بەپێداگری لەسەر گرنگایەتی پێشخستنی بەرژەوەندیی گیشتیی بەسەر بەرژەوەندیی تاکەکەسیدا ، بانگێشتی هەموانی کرد بەرپرسایەتی خۆیان لە هەمبەر چاکسازیەکاندا کە داخوازیی تێکڕای جەماوەرە ، بە جێ بێنن .
سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە کۆتایی دا جەختی کردەوە لەسەر ئامادەبوونی هەموو لایەن و نەتەوە عێراقیەکان بۆپێکهێنانی حکومەتی داهاتوو .
سەید عەمار حەکیم لە سەروبەندی راگێندرانی پێکهاتەی کابینەی نوێی عێراقی لە لایەن عەدل عەبدولمەهدیەوە ، لە سەروو ی شاندێکی باڵادا بە مەبەستی پرس و راوێژ لە گەڵ پارت و رابەرانی کوردستانی عێراق لە بارەی گۆڕانکاریەکانی عێراق ، سەردانی هەرێمی کردووە .