تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 20:53 Asia/Tehran
  • گۆڕانکاریی بنەرەتیی دەکرێ لە بزووتنەوەی گۆڕاندا

نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق رایگەیاند کە ئەو بزووتنەوە بەمەبەستی هێنانەدی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە دوو مانگی داهاتوودا بەهەموو ئۆرگان و دەم و دەزگەکانی پارتەکەدا دەچێتەوەو هەڵبژاردنی ناوخۆیی بەڕێوە دەبات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "عەلی محەممەد ساڵح" لە ئەندامانی پلەبەرزی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە ئەو پارتە لەگەڵ ناڕەزایەتیە ناوخۆییەکان بەرەوڕوویەو چالاکوانان و ئەندامانی پلەبەرزی پارتەکە خوازیاری پێداچوونەوەی جیددی و چاکسازیی لە ئۆرگانەکانی حیزبەکەدان.

نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان وتیشی: پاش ئەو داواکارییانە لەدوو مانگی داهاتوودا دانیشتنی گشتی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بەمەبەستی هێنانەدی گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکان لەهەموو دەم ودەزگاکانی بزووتنەوەکە لەئاستی ڕێبەریی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتەکەو کۆگەی گشتی و نیشتمانی بەڕێوە دەچێ.

ناوبراو بوارخۆشکردنی پێویست بۆ دروست کردنی گۆڕانکارییەکانو  هاتنەنێو گۆڕەپانی هێزی لاو لەو پارتەی بەئەرکێکی هەمووانی زانی لە بزووتنەوەی گۆڕاندا.

ناڕەزایەتییەکان لە بزووتنەوەی گۆڕاندا، پاش کەمکردنی دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان سەری هەڵداوەو ئەندامانی پارتەکە، ڕێبەری و سیاسەتەکانی پارت بە بەرپرسی کەمکرانی دەنگەکان دەزانن و عەلی محەممەد ساڵحیش هەوڵدان بۆ گۆڕان و بوژاندنەوەی پارت وهاوکاریی ئەندامان بەڕێگاچارەی گرفتەکان دەزانێ.