تا 7 ڕۆژی دیکه ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ڕاده‌گه‌یەندرێت
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران له کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی کوردستان گوتی: له ماوه‌ی 5 بۆ 7 ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجامه کۆتایییه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئاشکرا ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زەرار وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕِایگه‌یاند: "پێشبینی ده‌کرێت له نێوان پێنج بۆ حه‌وت ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجامه کۆتایییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرێت".
وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان وتیشی: تا ئێستا ته‌نیا ئه‌نجامی به‌راییی 85%ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه و کۆمیسیۆن بڵاوکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌نجامه‌کانی بۆ دوای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی سکاڵای لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر ئەو هه‌ڵبژاردنانەی دوا خستوووه.
به گوێره‌ی چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی، له هه‌ڵبژاردنی 30ی سێپتەمبەر /٨ی ڕەزبەری په‌رله‌مانی کوردستان له چه‌ند بنکه‌یێکی ده‌نگدان له شاره جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌وڵی کێشه دروست کردن بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ساخته‌کاریش بیندرا و ئێستاش کۆمیسیۆن لێکۆڵینه‌وه له سکاڵاکان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و سندوقانه ده‌کات که ئه‌نجامدانی ساخته‌کاریی تیایاندا ساغ ده‌بێته‌وه.