پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە گەشتیاریەکانی پارێزگەی دهۆک
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە پەلامارێکی هاوکات لە گەڵ تۆپخانەکانی ئەو وڵاتە ، ناوچە گەشتیاریەکانی پارێزگەی دهۆکیان دایەبەر پەلامار .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، کەناڵی تەلەفزیۆنیی کەی ئێن ئێن راپۆری دا رۆژی شەممە دەی نوامبر ، فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا ناوچە گەشتیاریەکانی ناوچەی شیلادزێ لە پارێزگەی دهۆکیان بە خەستی بۆردومان کرد .
تۆپخانەکانی ئەرتەشی تورکیا جێگیر لە خاکی هەرێمیش هاوکات لە گەڵ پەلاماری ئاسمانیی ، ناوچە ئاوەدان و گەشتیاریەکانی شیلادزێ یان دایەبەر پەلامار .
بە پێی هەواڵەکان ، ئەم پەلامارە کە زیاتر لە یەک کاژێر درێژەی هەبوو ، ناوچە گەشتیارەکانی گەلی ریکان و ئاوی مارکی گرتووەتەوە و زیاتر لە بیست موشەک دراوە لەم ناوچانە و زیانی گەیاندووە بە ماڵ و سامانی دانیشتوانی ناوچەکە و فرۆشگا و ناوەندە تیجاریەکان .
کەی ئێن ئێن راپۆری داوە پەلامارەکە لە کاتی ئامادەبوونی گەشتیاراندا بووە و بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتوانی ناوچەکە و گەشتیاران .