تشرینی دووه‌م 13, 2018 15:36 Asia/Tehran
  • حزبی شیوعیی کوردستان ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕاگه‌یاند

حزبی شیوعی کوردستان بڕیاریدا فراکسیۆنه‌که‌ی له‌په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان وه‌ک ئۆپۆزسیۆن بۆ چوارساڵی داهاتوو ڕۆڵ ببینێت.

کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا‌و تیایدا بڕیاریدا، "بەشداری کابینەی تازەی نەکات و دەنگی پێنەدات، ئەمەش بەهۆی جیاوازی دیدمان دژ بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداری هێزە براوەکان".

 به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌ی حزبی شیوعی کوردستان، "بۆ چوارساڵی داهاتوو رۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەبینین و چەندین بڕیاریش درا، لە چوارچێوەی خۆئامادەکردن بۆ رۆڵبینینی کاریگەر وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی چەپی دیموکرات ".