تشرینی دووه‌م 13, 2018 15:57 Asia/Tehran
  • تورکمانەکان  داوای پۆستی دەسەڵاتدارەتی هەرمێی کوردستان دەکەن

ئەندامی مەکتەب سیاسی بەرەی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تورکمانەکانی هەرێم خوازیاری ئامادەبوونی چالاکن لە پۆستە حکومییەکانی هەرێم و لەوان پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،  ئایدین مەعرووف  لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیۆ نەوا ڕایگەیاند کە کەمینەی تورکمان لە هەرێمی کوردستان زۆرتر لە هەرشتێی  داوای سەقامی سیاسی و ئاسایش لە هەرێم دەکەن و لەسەر  ئامادەبوونی چالاکانەی تورکمانەکان لە پۆستە دەسەڵاتییەکان و ئیدارەی هەرێم، پێداگری دەکەن.

ئەنداامی مەکتەب سیاسی  بەرەی تورکمانی وتیشی: تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان داوای  ئامادەبوونی کاراو کاریگەر دەکەن لە بڕیارە سیاسییەکان و ئیدارەی هەرێم و لەسەر وەرگرتنی  یەکێک لە پۆستەکانی جێگری سەرۆک وەزیران لە دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان، پێداگری دەکەن.

ناوبراو وتیشی کە یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی سەرەکی تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان دامەزرانی وەزارەتێک لەژێرناوی کاروباری تورکمانەکان لە دەوڵەتی نوێی هەرێم و دانی بە تورکمانەکانە.