سەفین دزەیی : بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران بەسەر ئابووری هەرێم کارتێکەری نەرێنی دەبێ
تشرینی دووهم 14, 2018 18:00 Asia/Tehran
وتەبێژی ڕەسمی کۆڕی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێک دا پێداگری کرد بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران ، کارتێکەری نەرێنی دەبێ بەسەر ئابووری هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، سەفین دزەیی هیواداری دەربڕی کە بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران لەسەر پێداویستییەکانی هەمیشەیی و گرینگی هەرێمی کوردستان، کارتێکەری نەبێت .
ناوبراو هەروەها وتی کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی ئێراق سەبارەت بە هەناردەی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی هێڵی بۆری نەوتی هەرێم، وتووێژی کردووە بەڵام ئەم وتووێژانە تائێستا بەکردەوە لەنێوان دوو لایەن جێ بەجێ نەکراوە.