تشرینی دووه‌م 15, 2018 16:37 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ شارومەندی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە ھێرشی ئاسمانیی تورکیادا

لە بوردومانی قورسی ناوچەی ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق سێ شارومەندی سڤیل گیانی خۆیانیان لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ پێنج شەممەی میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە فڕۆکەشەڕ کەرەکانی تورکیا ناوچەی ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق و ھاوسنوور لەگەڵ تورکیابان بە خەستی بوردومان کرد. لەم ھێرشەدا سێ ھاوڵاتیی سڤیلی ئەم ناوچەیە بە ناوەکانی ڕەمەزان موحەممەد عەبدولکەریم،سماعیل حەسەن قەبلان و دلوڤان ساڵح حەسەن گیانی خۆیانیان لە دەست دا.

ئەم سێ ھاوڵاتییە خەڵکی ئاوایی ئەردەنان بوو و لە کاتی ھێرشەکاندا خەریکی کاری ھەنگداری و بەرھەمھێنانی ھەنگوین بوونەو لەشکریانی تورکیا کە لەو ناوچانەدا مۆڵ دراون نەیانھێڵاوە خزم و کەسیان تەرمەکانیان بگوازنەوە بۆ گوندەکەی خۆیان و بیاننێژن.

لە شاڵاوە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە بیانووی ئامادە بوونی پەکەکە لەو شوێنانە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو دەیان ھاوڵاتیی ھەرێمی کوردستانی عێراق گیانی خۆیانیان لە دەست داوەو زۆرێک لە ژێرخانەکانی ئەم ناوچەیە تێک دراون.