ده‌روازه سنووریەکانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران فراوانتر ده‌کرێن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرۆکی هه‌رێم ڕایگەیاند : هەوڵ دەدرێت ده‌روازه سنووریەکانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران بەمەبەستی دانووستانی ئابووری فراوانتر بکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرۆکی هه‌رێم بهSNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ده‌روازه سنووریانه‌ی هه‌رێم به‌ڕوی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه‌تی سه‌رجه‌میان ڕه‌سمین و به‌شێک له‌ده‌روازه‌کانیش نێوده‌وڵه‌تین".
وتیشی:"به‌رنامه‌مان هه‌یه گرنگی زیاتر به‌و ده‌روازانه بده‌ین و دامه‌زراوه‌ی زیاتر بۆ خاڵه سنوورییه‌کان دابنێین تاوه‌کوو بتوانرێت ئاسانکاریی بۆ جموجۆڵی بازرگانی له‌و خاڵه‌سنوریانه زیاتربکرێت و بازرگانان کاره‌کانیان له‌ده‌روازه‌کاندا له زوترین کاتدا بۆ ڕایی بکرێت".
سه‌باره‌ت به یه‌کخستنی پێناسه‌ی گومرۆکی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداش, به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرۆکی هه‌رێم ئاشکرایکرد، "ئه‌و لیژنانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێکهێنراون گفتوگۆکانیان به‌رده‌وامه‌و کار بۆ ئه‌وه‌ده‌کرێت پێناسی گومرگی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێته کایه‌وه تاوه‌کو بتوانرێت له‌نێوان هه‌ردولادا کاری له‌سه‌ربکرێت".