تشرینی دووه‌م 15, 2018 17:41 Asia/Tehran
  • سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دوو ئەندامی داعش

سەرۆکایەتی دادگای دژەدڕندەکاریی کەرکوک - گەرمیان رایگەیاند: دوو دڕندەکاری سەر بە چەکدارانی داعشی دادگەیی کردووەو بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ هەردووکیان دەرکردوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەواڵەکااندا هاتووە: ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون دانیشتووی گوندی (گۆڕە شەلە)ی ناحیەی قۆرەتوون، بە تۆمەتی پەیوەندیان بە رێکخراوی داعشەوە و هاوکاری کردنی ئەو گروپە لە سنووری قەزای کەلار و ناحیەی پێباز بە پێی ماددەی ۲ی دەستگیربکرێن، و هەروەها توانراویشە ئۆتۆمبیلێک و چەند چەکێک و کۆمەڵێک تەقەمەنی و(TNT)یان پێوەبگیرێت.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان-دا هاتووە: دوای ئەوەی دۆسێکەیان خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەو خستنە ڕووی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاونباران، کە سەر بە رێکخراوی داعشن، رۆژی ۱۳ی ئەم مانگە لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بە پێی ماددەی ۱۵۶ی بۆ  هەر یەکەیان سزای هەتا هەتایان بە سەردا بسەپێنرێت.

دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەیان هەر دوو تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران.