تشرینی دووه‌م 16, 2018 17:29 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرکۆنسولی ئێران لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لەگەڵ ژمارێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "مورتەزا عیبادی" سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەئامادەبوون لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ "هێمن هەورامی" ژمارێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی کوردستان دیدار و لەبارەی دواگۆڕانکارییە ناوچەییەکان وتووێژیان کرد.

سەرکۆنسولی ئێران لەو چاوپێکەوتنە وێڕای پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکان، متمانەی باڵای خەڵک بە لیستی پارتی بە سەرمایەیەکی مەزن زانی بۆ ئەو پارتەو سەرکەوتنی بۆ ئەندامانی بەئاوات خواست.

لەبەرامبەردا، هێمن هەورامی بە دەربڕینی ڕەزامەندیی لە ئامادەبوونی سەرکۆنسول و شاندی هاوڕێ لە پەرلەمان، ڕێزی گرت لە خۆشەویستی دەربڕینی عەبادی و بەئاماژە بە پێشینەکانی هاوکاریی هاوبەشی نێوانیان، خوازیاری ڕەخساندنی هەلی پێویست بوو بۆ پەرەی پەیوەندییە پەرلەمانییەکان بەتایبەت پەیوەندی لەگەڵ کۆمیسیۆنە پسپۆریەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان .

دوولایەن هەروەها وێڕای ئاشنابوون لەگەڵ چۆنیەتی خستنەڕووی ڕاژەکارییە کۆنسولییەکان بە هاووڵاتیانی عێراقی و هاونیشتمانانی ئێرانی دانیشتوو لە هەرێم ، سەبارەت بە هاوکاریی پەرلەمانی بەمەبەستی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان وتووێژیان کرد.