ئەمڕۆ گفتووگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەستپێدەکات
ئەمڕۆ گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پارتی سەردانی یەکێتی و گۆڕان و چەند حزبێکی تر دەکات.
فازڵ به‌شاره‌تی کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "ئەمڕۆ شه‌ممه پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ ده‌ستپێده‌کات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێکی له سلێمانی سه‌ردانی هه‌ریه‌که له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات".
وتیشی "به‌رنامه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه بۆ پرسی پێکهێنانی حکومه‌ت سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات به ئه‌وانه‌شه‌وه که بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونیان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حکومه‌تیان بۆ روون بکاته‌وه".
له باره‌ی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت به‌شاره‌تی وتی "پێم وانیه پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم به‌بێ کێشه پێک بێت، چونکه هه‌موان داوای پۆست و پله‌ی زیاتر ده‌که‌ن".
وتیشی "پارتی به‌رچاو روونییه‌کی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانه، ئه‌وه‌ش ده‌کرێته پێوه‌ر که کام لایه‌ن له کابینه‌ی رابردوودا حکومه‌تی جێنه‌هێشت و له حکومه‌تدا مایه‌وه".
رۆژی 30 ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، پارتی توانی به به‌ده‌ستهێنانی 45 کورسی په‌رله‌مانی، ببێته هێزی یه‌که‌می هه‌رێمی کوردستان و دوای ئه‌ویش یه‌کێتی 21 کورسی به ده‌ستهێنا، دوای یه‌کێتیش گۆڕان بوه هێزی سێیه‌م و 12 کورسی به‌ده‌ستهێنا.